كچم

پڕشەنگ ترين ئەستێرەي ئاسماني ژينم

گەش تر لە گەلاوێژ لە سۆەيل

درەشاوەترين جوانترين ستێرە

ناسياوترين بلێسەي ئەوينم 

شێاوترين بێانووي ژينم

كەسي كەسانم

گوڵي باخانم

چاوەڕانم لە روي نازت 

چاوەڕۆاني هەستي ناسكت

دەستم لە ملم هاڵێني 

لە ئامێزم بگري 

بۆم بڵێەوە قسە خۆشە كە تاو تاو

فێرم كڕد بووي لە داخي نە يارانت

پڕ بە دڵ دەتگوتەوە

ئەمن ناوم ثنايە 

كيژي تاقانەي دايە

 

 

 


ادامه نوشته
امتیاز:
 

گوڵم

ئەمن نێوم ثەنايە كيژي بچكۆڵەي دايە

كچي شيرين رووخۆشم چيرۆكي خۆشي شەوم

 


ادامه نوشته
امتیاز:
 

وێنە

وێنەكەت ئەمجارە زەرد دەچێ

لە رەنگي زەردي كراست  دەچي

قەلسي و نامۆيي لەچاوانت دەردەچێ

نەمێنم ڕۆلە وا لە تێ رۆانينت 

ئاسۆي ديتني سنووري ديتنت

ديداري دوبارەي دايە

لە شاري ياري و كايە

لەخۆشي بكەوي سەمايە

زۆري نەماوەديداري دايە

 

 

 

 


ادامه نوشته
امتیاز:
 

هەلێك لە دەس چوو

لە بيرمە كاتي هەفدە سالەي تەمەنم

مامۆستايەك خۆێن شيرين و لێزان بوو

 مامۆستاي زانكۆي خاوەن قەلەم بوو

وتي بيستومە دەڵێن شتێك دەنووسي

رەنگ بێ لە شێعر نزيك بێ 

نيشانم دە ڕێت نيشان دەم

هەلەت بۆ راست كەم كەم و كوڕيت بۆلا دەم

نە خۆم لێدا نەنوسراوەم دا نيشاني

ئەوا ڕۆيي تەمن ڕۆيي

نە مامۆستا ديارە نە ڕێنمايي

ئەوا هەل دەڕوا بە ئەسپايي

گەر بە هەڵكەوت سەيري ئەم هۆدە كا

سپاسي دەكەم دوكتوور ڕێنمايي ئەم ويستە كا 

 


ادامه نوشته
امتیاز:
 

بزە

بزە بۆ دانۆاني رادەبەدەر بۆ كەرێتي

بزە بۆ هەڵگرتني باري قورسي بێحورمەتي

نە كەرامەت ما نە شەهامەت ما بە جارێكي

كۆا غيرەت كۆا مافت كۆا بەشت كۆا داكۆكي

بۆ دەبێ لە هەر لاوە پێت دا دەن دندوكي

كە تاكەس مافي لە ژێر پێ نرا بە تەواوي

گشت كەسان روودار دەبن بێ بە تاوێكي

لێم روون بووە زۆردار‌ 

يەك كەس بەتايبەت نيە

هەر كەس پێ بزانێ بە كەرێتي

دەنگ نەكي لە راستي 

وەجواب نەيەي بە راستي

ئەوە باري ديتويە تێ وە

تەيارە بۆ هەڵمەتێكي

بۆ تێكداني كەسايەتي

بۆ نەماني باري ئينساني

بۆ روخاني خانەي هەستت

بۆ لابردني بيري خەستت

پاساو زۆرن نێۆيان دێني

لە سەبر و خۆراگري

لە لێبوردن و حەياراگري

لە كەسي چاك ناوبت بەرن

بەلام قسە دووێە و بەكارە

پێناسەي وەرگرتني ئەوكارە

بە رووني بە كورتي كەرێتي ناۆە

ياساي كەڕێتيش وا بەناوە

نۆ پووتي هەڵگڕي ئەوبارە

هەشتيش هەدڵدەگڕێ بێ چارە

 

 


ادامه نوشته
امتیاز:
 

داخنامە

لە بەر دەركي ماڵێكي

لە كۆڵانێكي گەڕەكێكي

ژن و كچ تاق تاق پياو

دەهاتنە دەر چەشني ژەنگەسوورە

ئەو حەشيمەتە هات و چۆيان سرنج راكێش بوو

پڕسيار كرا ئەو ماڵە چ ناوەندێكە

نۆنەري كام جێگا و شيركەتێكە

وەلاميان داوە دەستەي ژنان

ماڵە شێخێكي سەيدە بەقوربان

نيشتوونوس و دوعانوسە 

دوعاكەي يەكاويەكە بە قورئان

لە نەسلي‌ پێاوچاكانە 

لە جوملەي خواناسانە

بە سەرقەلەمانە 

گشت كچ و ژنان نيازي دڵيان وەدي دێ

هەموو شت دەزانێ كارمان راست دێ

بەرەحمەت بێ بابە فلاني پياوي چاك بوو

نيشتوو و كتێب خۆێندنەوەي ڕێك بوو

سەيدەكان زۆرن شەخسەكان بلاون

سەيدزادە ئيقليم لە خانێ غەيب زانە

خۆ دووري ڕێگا نەبا دەچووينە زنگانە

سەرم سوور ماوە لە داخي نەزانين 

ئەدي بۆچيمانە فێربوون و زانين

بۆ دەبێ ئيمان دار بين 

چاو لە جادوو سيحر كار بين

بۆ دەبي ڕێگاي راستمان لێ ون بێ

لە جيات ئەو مەكرانە خودامان لە بير بێ 

ئەقل و بيرمان وەكار خەين

خۆ جادوو هەر سيحري فيرعەون نێ

هەر تەنافي سيحربازي ساحيران نێ

ئەو دوعايە دەيكەي لە سێ گۆشە

هەليدە پێچي لە شالي سەوز چەشني دۆڵمە

چ نييەت خێر بي چ نييەت شەر بي

ئاوا سێحري دەكەي ورياي خۆت بە

گلەيي و گازەندە لە نە خۆێندەوار نيە

گلەيي لە چيني دوكتور و ماستر و فەوقي ليسانسيه

چ خە مێكە چ تە مێكە 

چارەي گرێكان قەلەمێكە

وتەي پێشينيان دەمێكە

دێتە بەكار بۆ مەبەستە

پێشنۆێژ بتڕي دوور لە رووتان

جەماعەت لە خۆ دەڕي بە باوەرمان

 

 

 

 


ادامه نوشته
امتیاز:
 

داخنامە

لە بەر دەركي ماڵێكي

لە كۆڵانێكي گەڕەكێكي

ژن و كچ تاق تاق پياو

دەهاتنە دەر چەشني ژەنگەسوورە

ئەو حەشيمەتە هات و چۆيان سرنج راكێش بوو

پڕسيار كرا ئەو ماڵە چ ناوەندێكە

نۆنەري كام جێگا و شيركەتێكە

وەلاميان داوە دەستەي ژنان

ماڵە شێخێكي سەيدە بەقوربان

نيشتوونوس و دوعانوسە 

دوعاكەي يەكاويەكە بە قورئان

لە نەسلي‌ پێاوچاكانە 

لە جوملەي خواناسانە

بە سەرقەلەمانە 

گشت كچ و ژنان نيازي دڵيان وەدي دێ

هەموو شت دەزانێ كارمان راست دێ

بەرەحمەت بێ بابە فلاني پياوي چاك بوو

نيشتوو و كتێب خۆێندنەوەي ڕێك بوو

سەيدەكان زۆرن شەخسەكان بلاون

سەيدزادە ئيقليم لە خانێ غەيب زانە

خۆ دووري ڕێگا نەبا دەچووينە زنگانە

سەرم سوور ماوە لە داخي نەزانين 

ئەدي بۆچيمانە فێربوون و زانين

بۆ دەبێ ئيمان دار بين 

چاو لە جادوو سيحر كار بين

بۆ دەبي ڕێگاي راستمان لێ ون بێ

لە جيات ئەو مەكرانە خودامان لە بير بێ 

ئەقل و بيرمان وەكار خەين

خۆ جادوو هەر سيحري فيرعەون نێ

هەر تەنافي سيحربازي ساحيران نێ

ئەو دوعايە دەيكەي لە سێ گۆشە

هەليدە پێچي لە شالي سەوز چەشني دۆڵمە

چ نييەت خێر بي چ نييەت شەر بي

ئاوا سێحري دەكەي ورياي خۆت بە

گلەيي و گازەندە لە نە خۆێندەوار نيە

گلەيي لە چيني دوكتور و ماستر و فەوقي ليسانسيه

چ خە مێكە چ تە مێكە 

چارەي گرێكان قەلەمێكە

وتەي پێشينيان دەمێكە

دێتە بەكار بۆ مەبەستە

پێشنۆێژ بتڕي دوور لە رووتان

جەماعەت لە خۆ دەڕي بە باوەرمان

 

 

 

 

 


ادامه نوشته
امتیاز:
 

بڕوا

بڕواي راستەقينە

چەشني ئاوي زوڵاڵه

نە بۆني هەيە

نەرەنگي هەيە

نە تێكەڵي بۆن و بەرامە

بە هێزێ ئيمانە

هەۆێني هزري پاكانه


ادامه نوشته
امتیاز:
 

درێژايي شەو

سەيرە زۆر سەيرە 

قەت نەمدەزاني شەوەكاني وەرزي هاوين

شەوەكاني وەرزي زيزبوون

ئەوها درێژن وەقسەم دێنن

هەر بە شاشەي موبايل هەستم دەجوڵينن

چاوەرواني هەڵداني هەستێكي پيرۆز بووم 

بە خاوەني هەستي پيرۆزيان دەكوت شاعير

هەلبەست وان،هۆزان، هۆنەر

دەڵيي خەمەكان ئازارەكان رووخاني دەروونم

بومە لەرزەي شەكەنجەكاني خرابوو كۆ دەكەنەوە

بيرم رێكدەخەنەوە

دەم بەن بۆ قۆناخێكي تازە

نازانم چلەي تەمەنە

قەيرانە

يان شۆرشي دەرووني چڵ ساڵانە

 

 

 

 


ادامه نوشته
امتیاز:
 

فرمێسك

كێ لێكدانەوەي هەيە

بۆ فرمێسكي گەش

 نە لە چاوي رەش

لە چاوي رەنگ هەنگوني

لە ناخي دلي زامدار

هەناسە سارد بريندار

لە سەبري بێ پاياني بێ دەرەنجامي رابردوو 

لە خەوني راگرتني حەيا و ئابروو

لە پێداگري راگرتني كۆڵەكەي ماڵ

لە رقي وەرنەگرتني تەڵاقي حەڵاڵ

لە بيركردنەوەي ژني سەد ساڵ بەر لە ئيستا

لە لاداني ئەڵف و بێ ژيني هاوبەش بە هەويا

بۆ خەياڵي خاوي چاك بوون

بۆ گۆريني هەۆێني بيركردنەوە

بۆ ئايدۆلۆژێا

فەلسەفەي رووسووري

سەربەرزي

فرمێسكم دەرژێن

تەڕايي چاوەكانم

سووك دەكەن رەوانم

زەحمەت بە خەسار 

ئاخ بۆ لێكدانەۆەێەك


ادامه نوشته
امتیاز:
 
[ ۱ ][ ۲ ][ ۳ ][ ۴ ][ ۵ ][ ۶ ][ ۷ ][ ۸ ][ ۹ ][ ۱۰ ][ ۱۱ ][ ۱۲ ][ ۱۳ ][ ۱۴ ][ ۱۵ ][ ۱۶ ]