گێژەلوكە

لە نووسيني بيرۆكەي پەرتووكێك

لە پێنووسي بەرپرسي خاوەني ژينێك

لە شرۆوەو و لە دەستپێكێك

لە پێرەستي رووداوەكان

لە نووسيني راستێكان 

لە بەردبژێري نارستێكان

لە ئەركي سەر شاني ويژدان

لە پاڵاوتني حەزي دڵ و راداني درۆكان

لە گەل خۆم رووراست دەبمەوە

لە ئاۆێنەي ڕۆژگار تێدەفكرم

گێژەلوكەيەك دەبينم

لە درۆ،ناراستي،ناپاكي

نائارامي،بێ شەرەفي،گەووادي

خۆفرۆشي،ژن و منداڵ فرۆشي

بوختان،لێدان،پێ دادان

جنێو،سووكايەتي بێ ئامان

پێشێلي مافي مان

هي ژن و ژيان

ئەوانە بەرهەمي ناني حەرامە

بەرهەمي فرچك گرتووي ئاهي مەزلومانە

 

 

 

 


ادامه نوشته
امتیاز:
 

بڕيار

لە غيرەتي خۆم وام رانە ديت 

لە روحمي دايكانە

لە گەرماي هەناسەت

لە خۆشەويستيت

لە باوەشي گەرمت

لە قسەي خۆشت

هەستم لە ژێر پێم نێم

لە پێناوي رزگاري تۆ

 ئازادي تۆ

 ژياني رووني تۆ

 سەرخۆشي

دڵخۆشي داهاتوت

چارەنووست سەربەستيت

هەنگاۆ بەرز كەم

دلنيام رۆژێك دا دێ

پەڵەهەۆري ڕەش لا دەچێ

بە يەك شاد دەبين

تۆش دەي سەلميني

بێ رەحمي ئەو رۆژانەي پێت دەلێن

دايەت بڕياري دا 

ئازاد بژي و ئازا

دين بناسي بە وريا

ژين بكەي بە مانا

 

 

 

 


ادامه نوشته
امتیاز:
 

خۆشە ويستي

جواني مانگ و ئاسمان، ئەستێرە و رۆژ و خۆر

جواني ئاوي رووني كاني ئاو

گوڵي رەنگامە، باخي سەرسەوز

ديمەني ئاڵ و واڵي سروشت

سپيايي بەفر

رەشايي شەۆ

رووناكي رۆژ

خوناوكي باران

لاپەري ناسكي پەلكي گوڵان

سەيبەري ئارامي شۆڕەبي

هەڵاتني رۆژ

ناگەنە بە جواني خۆشەويستي من و تۆ

ناگەنە بە پێكەنيني خونچەي دەمي تۆ

ناگەنە هيمني باوەشي گەرمي من و تۆ

ناگەنە ماناي خۆشەويستي 

كۆرپە و دايە

كيژي جوانم 

جوانترين ماناي بوونم

هەۆياي داهاتوي ژينم

ڕۆلەي شيرينم

 

 

 

 

 


ادامه نوشته
امتیاز:
 

بێ ئارامي

بێ ئارامي تاو تاوێكە

بەژني روحم دەگرێ

روحي جەستەم پێدەكەنێ

ئارام بە ڕۆ كەوە

هێشتا ماوتە

هەوەلي ڕێگاتە

بە درێژايي شەوان و رۆژان 

بە بارتەقايي خەم و خەفەتان

حالي نه بووي لە ژيان

بە سەربەستي و سەربەرزي

دەبێ خوو بگري بە نائارامي

ئاسايي بێ لات بێئارامي

 


ادامه نوشته
امتیاز:
 

درۆ

نازانم درۆم لەگەل خۆم كرد

يان رێگا خراپ رۆێشتم

هەلەم كرد پەلەم كرد 

كەوتم

ويستم هەستمەوە

پاڵيان پێۆە نام

كەوتمەوە

رێگام لێ ون بوو

چۆرەڕێ بەدەر بوو

جەستەم ماندوو بوو

نە دەنگ و نە رەنگ 

گيانم بێ هێز بوو

كەڕ و كاس بوو 

بە تەنيا مابووم بێ دەسهەڵات

تاوان بار كێ بوو

بيري هەڵە؟

 

 

 

 

 


ادامه نوشته
امتیاز:
 

بريا

بريا هەلي لە دەس چوو

ژياني تێپەر بوو

رۆژاني لە دەس چوو

گەڕابانەوە دەرفەتي سووتاۆ

تەمەني فەوتاۆ

بەلام بە بريا چاري كار نايە

هەلي لە دەست چوو 

وە دەست نايە

 

 

 


ادامه نوشته
امتیاز:
 

جێژني قوربان

 لە بيرم ناچێ ئەو رۆژە

جێژني پيرۆزي قوربان بوو

بە رێكەوتي نەوەد و چواري هەتاوي

مانگي خەرمانان ئاخري هاوين بوو

گاێيك كڕا بوو بۆ سەربرين و قورباني

 نيشان كرا بوو هێنايان كۆڕي قەسابي

دەبوايە لەبەر خاتر خوا قورباني بۆايە 

كەچي لەبەر خاتري نێوي حاجي و حاجي خان بوو

چاويان ڕشت سڕيان بڕي بەبيسميللا

بێچوويەك هاتە دەر له وڕگي مانگا

كاكي قەسساب قەڵس بوو

كۆا وا دەبێ كاكە حاجي 

پشكني بات دڵنيا بايت دووگيان نێە

كەوڵيان كرد گۆشت بەش بەش كرا

نێونووسي كرا بڵاۆ كرا

بەشي هاوكاران له بير نەچێ

بەشي مەنديس فلان و دوكتوور فلان و فيسار لە ياد نەچێ

جيرانەكان،خزمە گوڵبژێر كراوان

ئەوانەي وا كارمان پێان دەبێ

ئەوەندەي لە بيرمە هەر فەقير و بێ بەش لە بير نەبوو

جەڕگ و دڵ برژا 

هاتە كاتي ئيوارە

خەسوو يەكجار نەفرەتي

بە لێبوردن لە كۆڕي دايكي شوويان

گوتي سەيران ئەوە ها زمان

پاكي كە و لێني بۆ شەوان

گوتم زانياريم لێ نێە

پاكردني زماني گا كاري من نێە

گوتي من دەڵێم چاكي كا، ها

شەۆێ كاتێ هاتينەوە

گۆشت چەرخ كرا

جێ بە جێ كرا تەنيا زمان مابوو

گوتي ئەو گۆشتە چيە؟

گوتم زماني گاي قوربانيە

فەرماني وڕوڕەي جادوو 

مەماني فيتنەيە هڵبەت سڕتەي دڵم بوو

گوتي فەرمان فەرماني مەماني

ئەشەو تا چاكي نەكەي نانووي

خودا رەحمي كرد بە حاڵم

كچم نووست نەيدي ئەحوالم

تا نيوەي شەۆێ جنێو و ئەشكەنجە

خەسوو ئاسوودە بۆي نوستبوو بە لەنجە

گوتم يارەبي ئەو خێرە بۆتان نەگاتە 

نگبەتانە چ خێرێكە و چ قوربانێكە

بەياني گلەييم كرد لە كاكەي خەزوور

توخودا ئەوە بۆ نايە بەر حوزوور

گوتي من نەمزانيوە

هەر ئيستا دێم چاكي دەكەمەوه

هات ۆ ديتي حەق بە من بوو

هەموو رووداو خەتاي گولچين بوو

خەريك بوو رووحي دەرچي لە ترساني

ژن زەليل بە كەڕ نەوەستا بە كەمتيارێ

تف باراني كردم بە دو دەستان

دايگڕتم بە چەپۆكان

ئيسقاني سەرم ئيش دەكا هێشتاڕێ

ەاوارم وا بەرز كرد بۆ ئاسماني

تۆ چ حاجي‌ من دەكەي بە قورباني 

دەك خودالێت هەڵنەگرێ بۆ خۆت و بۆ قورباني

گوتي گەر بەكەس بڵيي يا راكەي

ئەوە تۆخۆت دەبيني لەگەل كاكە

بەندينخانە چاوەرێتە وڕيا بە

شلەژام سەرم شێوادلم گريا

هانام هێنا بۆ تاكي تەنيا 

ئەوە بيرەوەري جێژني قوربان بوو

كە قورباني بۆ ئاژاوەي ناو ماڵ بوو

چ قورباێكە كە وا شەر دروست كا

خودا قەبوولي نەكا حاجي دڵي پێ خۆش دەكا

 

 

 

 

 


ادامه نوشته
امتیاز:
 

بيرەوري جێژني قوربان

جێژني قورباني نەودوچواري

مانگي خەرمانان بەرێكەوتي هەتاوي

گاێەك نيشان كرا بوو

بۆ قورباني تەيار كرا بوو

قەسساب و هەسان و چەقۆ

 

 

 


ادامه نوشته
امتیاز:
 

چاكەي دوكتور

سەرۆكي دڵسۆز دوكتوري بەرێز

 

 


ادامه نوشته
امتیاز:
 

بۆ گولم

ئيوارەي هەرهەموو رۆژێ

دەستپێكي كۆتايي رۆژێ

لەگەل كاتي دەست نۆيژێ

دەكەم هاوار بە دەنگ بەرزێ

لە سوننەت و نۆيژي فەرزێ

ياڕەبي گولي تازە پشكە وتووم بپارێزي

حەقم بكەي ئيمن و ئي جگەرگۆشەم

مافي دايك كۆا دەبێ

مافي ڕۆڵە كۆا دەبێ

تۆ حەقي دژ بە زولمي 

تۆ حەقي‌ لاينگڕي حەقي

تۆ بينەري ئاشكرا و نهيني

تۆ بيسەري سڕتە و دەنگي بەرزي

تۆ بەهێزي و من مەزلووم

تۆ دادي و من دەكەم بێداد

هاوار خودايا هەي داد هەي بێداد

خوايە حەقي مەزلوومان كەي

زاڵمان بێ ئەنوا كەي

دوو روويان روويان بەدەر كەي

يا هيدايەتان كەي يا هيلاكيان كەي

يا ڕێگاي راست نيشانيان كەي

بە زۆري كردنيان بزانن

بە ئاهي زوڵم لێكراوان بزانن

بە رورەشي خۆيان وەخەبەر بێن

دەنا ناهەر رێگا لێ ون بن 

سەرشۆري گەل و هۆز بن

 

 

 

 


ادامه نوشته
امتیاز:
 
[ ۱ ][ ۲ ][ ۳ ][ ۴ ][ ۵ ][ ۶ ][ ۷ ][ ۸ ][ ۹ ][ ۱۰ ][ ۱۱ ][ ۱۲ ][ ۱۳ ][ ۱۴ ][ ۱۵ ][ ۱۶ ]