كێ لێكدانەوەي هەيە

بۆ فرمێسكي گەش

 نە لە چاوي رەش

لە چاوي رەنگ هەنگوني

لە ناخي دلي زامدار

هەناسە سارد بريندار

لە سەبري بێ پاياني بێ دەرەنجامي رابردوو 

لە خەوني راگرتني حەيا و ئابروو

لە پێداگري راگرتني كۆڵەكەي ماڵ

لە رقي وەرنەگرتني تەڵاقي حەڵاڵ

لە بيركردنەوەي ژني سەد ساڵ بەر لە ئيستا

لە لاداني ئەڵف و بێ ژيني هاوبەش بە هەويا

بۆ خەياڵي خاوي چاك بوون

بۆ گۆريني هەۆێني بيركردنەوە

بۆ ئايدۆلۆژێا

فەلسەفەي رووسووري

سەربەرزي

فرمێسكم دەرژێن

تەڕايي چاوەكانم

سووك دەكەن رەوانم

زەحمەت بە خەسار 

ئاخ بۆ لێكدانەۆەێەك