لە بەر دەركي ماڵێكي

لە كۆڵانێكي گەڕەكێكي

ژن و كچ تاق تاق پياو

دەهاتنە دەر چەشني ژەنگەسوورە

ئەو حەشيمەتە هات و چۆيان سرنج راكێش بوو

پڕسيار كرا ئەو ماڵە چ ناوەندێكە

نۆنەري كام جێگا و شيركەتێكە

وەلاميان داوە دەستەي ژنان

ماڵە شێخێكي سەيدە بەقوربان

نيشتوونوس و دوعانوسە 

دوعاكەي يەكاويەكە بە قورئان

لە نەسلي‌ پێاوچاكانە 

لە جوملەي خواناسانە

بە سەرقەلەمانە 

گشت كچ و ژنان نيازي دڵيان وەدي دێ

هەموو شت دەزانێ كارمان راست دێ

بەرەحمەت بێ بابە فلاني پياوي چاك بوو

نيشتوو و كتێب خۆێندنەوەي ڕێك بوو

سەيدەكان زۆرن شەخسەكان بلاون

سەيدزادە ئيقليم لە خانێ غەيب زانە

خۆ دووري ڕێگا نەبا دەچووينە زنگانە

سەرم سوور ماوە لە داخي نەزانين 

ئەدي بۆچيمانە فێربوون و زانين

بۆ دەبێ ئيمان دار بين 

چاو لە جادوو سيحر كار بين

بۆ دەبي ڕێگاي راستمان لێ ون بێ

لە جيات ئەو مەكرانە خودامان لە بير بێ 

ئەقل و بيرمان وەكار خەين

خۆ جادوو هەر سيحري فيرعەون نێ

هەر تەنافي سيحربازي ساحيران نێ

ئەو دوعايە دەيكەي لە سێ گۆشە

هەليدە پێچي لە شالي سەوز چەشني دۆڵمە

چ نييەت خێر بي چ نييەت شەر بي

ئاوا سێحري دەكەي ورياي خۆت بە

گلەيي و گازەندە لە نە خۆێندەوار نيە

گلەيي لە چيني دوكتور و ماستر و فەوقي ليسانسيه

چ خە مێكە چ تە مێكە 

چارەي گرێكان قەلەمێكە

وتەي پێشينيان دەمێكە

دێتە بەكار بۆ مەبەستە

پێشنۆێژ بتڕي دوور لە رووتان

جەماعەت لە خۆ دەڕي بە باوەرمان